بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی دواخست بۆ ماوەی كاتژمێرێك.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخست، چونكە نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.
كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی (6) بڕگە لەخۆدەگرێت كە نوێنەرایەتی لە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەتۆمی و تیشك و كیمیایی و بایۆلۆجی، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە پەیمانی مەراكش بۆ ئاسانكاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە بڵاوكراوەكان بۆ نابینایان، كەم بینا، یان كەسانی خاوەن پێداوویستی تایبەت و خوێندنەوەی چاپكردنی تر.
هەروەها لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری زانستی و ڕاوێژكاری لە دامودەزگاكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (7)ی ساڵی 1997 هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە سیستەمی بنەڕەتی ڕێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك.
هەروەها دانیشتنەكە ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی دووركەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە داراییەكانی سەبارەت بە باج لەسەر داهات و سەرمایە لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی دەوڵەتی كوێت و ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنووسی یاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان.