سەرۆك كۆمار گەیشتە ئێران

سیاسی
  • 29-04-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار بە سەردانێكی فەرمی، بەیاوەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،خانمی یەكەمی عێراق گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری خانمی یەكەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای كرد كە پێكهاتبوون لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا و عەبد عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و جگە لە ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی باڵا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سەردانەكە لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بوو و بە هیوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بێت.