وەزیری نەوت وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن نەوتی هەرێمی كوردستان دیار دەکات

ئابوری
  • 28-04-2023, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA - كەڕار خەلیل
    ئەمڕۆ هەینی، حایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.
    عەبدولغەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "حكومەتی ناوەندی گەیشتووەتە قۆناغەكانی كۆتایی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد، " كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت پرۆسەی وەرگرتن و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان ئێستا لە پرۆسەی واژۆكردنی گرێبەستدایە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە كە نەوت دەكڕن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت ڕادەگەیەنرێت".
    پێشتر محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، جەختیشی لەسەر دەسەڵاتە تەكنیكیەكان كرد كە دەستبەجێ ڕێككەوتنەكە لەگەڵ هەولێر جێبەجێبكەن.
    سودانی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "دەبێت دەسەڵاتی تەكنیكی دەستبەجێ ڕێككەوتنەكە لەگەڵ هەولێر جێبەجێ بكات و ڕێگاكان بۆ ئەم بابەتە یاسایی بدۆزێتەوە".
    ڕوونیشیكردەوە "ئەو ڕێككەوتنە خواستی جددی و دڵسۆزی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی كوردستان پشتڕاست دەكاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە ساڵانێك لەمەوبەر بۆ بووینان هەبوو و دواخران و نەگەیشتینە چارەسەر".