مەندەلاوی جەخت لەسەر تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەبێ دواكەوتن دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 27-04-2023, 21:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەبێ دواكەوتن كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بینای قوتابخانەی ئامادەیی ئەنساری كوڕانی كردەوە دوای نۆژەنكردنەوە و تەواوی پێداویستیەكانی قوتابخانەكە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و بودجە لەلایەن ئەوەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی جەختیكردەوە، كە هەڵمەتی (بەغداد بە چاوی خۆمان بۆ ئاوەدانكردنەوەی قوتابخانەكان) تا ئێستا زیاتر لە (40) بینای قوتابخانەی لەخۆگرتووە لەناو زۆربەی ناوچەكانی ڕەسافە ، بەپێی پێویستی بیناكان بۆ نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێویستیەكانی.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە ئاستێكی جیادا و لە چوارچێوەی دەستپێشخەری خزمەتگوزارییدا، مەندەلاوی سەرپەرشتی پرۆژەی ڕووپۆشكردنی یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی بەغدای پایتەخت/ لە بەری ڕەسافە كردووە، هەروەها چاوی بە كادیرانی ئەندازیاری و تەكنیكی پرۆژەكە كەوت.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی ئاماژەی بەوەكرد: ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێگە نادات پلانە پەیوەندیدارەكان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەبێ جێبەجێكردن بمێننەوە و تەنها نوسینی سەر كاغەز بن، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی تەرخانكردنی دارایی بەس بۆیان لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا، جەختیشیكردنەوە، لەپێویستی گواستنەوەی پێویست لە لایەنە دواكەوتووەكانەوە بۆ دامەزراوەكانی دیكە بەپێی پێویست.