بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای كرد گواستنەوەی خاوەن بڕوانامەكان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بۆ كارمەندانی مەدەنی خێراتربكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار حسێن حەبیب، پێشوازی لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری لە دەرچووان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا كرد.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، مەندەلاوی داوای لە حكومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كردووە، هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان (دارایی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری) بكەن، بە شێوەیەك كە تەواوكردنی جێبەجێكردنی بڕیاری گواستنەوەی فەرمانبەران خێراتر بكات.
بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی دووپاتیكردەوە: سەرۆكایەتی ئەنجومەن زیاتر لە 112 واژۆی وەرگرتووە كە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشكەش كراوە، داوای پەیوەندیكردن بە وەزارەتە ئەمنییەكان دەكەن بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی دەقی مادەی 12 (دووەم ه)، لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە ٢٣ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی سڕینەوە و دروستكردن بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت كە مادەی پێشوو دەیانگرێتەوە .
ڕوونیشیكردەوە: رێكارەكانی گواستنەوە ژمارەیەكی زۆریان لەخۆگرتبوو، بەڵام كۆتایی ساڵی دارایی و پەسەندنەكردنی یاسایی بودجە بۆ ساڵی 2022 ڕێگری لە تەواوكردنی باقی ژمارەكان كرد.