پارێزگاری كەركوك: وەجبەیەكی نوێی ئەو كەسانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 27-04-2023, 19:21
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    پارێزگاری كەركوك راكان سەعید جبوری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی ئەو هاوڵاتیانەی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەیانگرێتەوە راگەیاند.
    جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەجبەیەكی نوێ لەو ناوانە پەسەندكراوە كە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەیانگرێتەوە، كە ئەمەش بە هەوڵی لیژنەی ناوەندی و لێژنەی لاوەكی قەرەبووكردنەوە (ڕۆڵ و موڵك وماڵ) و كارگێڕی و ستافی ژمێریاری پارێزگای كەركوك هات، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی نەختینەیی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكرد.
    جبوری ئاماژەی بەوەشكرد: ئیدارەی كەركوك كاردەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی خەڵكی زیانلێكەوتوو و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان، و بەتەواوی كۆتاییهێنان بە مەلەفی ئاوارەكان، دوای ئەوەی هەنگاوی گەورەی ناوە لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری گونجاو بۆیان.
    جەختیشیكردەوە: ئیدارەی پارێزگا بەردەوامە لە كاركردن لەسەر فایلی قەرەبووكردنەوە بە شێوەیەك كە مافی هاوڵاتی زیانلێكەوتوو مسۆگەر بكات.
    پارێزگاری كەركوك داواشی لەو هاووڵاتیانە كرد كە ناویان هاتووە لەو لیستانەی كە ڕاگەیەندراون، سەردانی قائیمقامیەتی كەركوك/ بەشی ژمێریاری بكەن، بە مەبەستی وردبینیكردنی مامەڵەكان و تەواوكردنی میكانیزمەكانی خەرجكردنی چەك لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە.