بەغداد - INA
سەندیكای دەرمانسازانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە پەیوەندیكردن بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردەوە بۆ ئەوەی دەرمانسازانیش بخەنە ناو یاسای پاراستنی پزیشكانەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردن ڕوویاندا، و ئاماژەی بەوەشدا: هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان سەندیكاكانی پیشەگەری تەندروستیدا هەیە سەبارەت بە دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كادرانیان.
وتەبێژی فەرمی سەندیكاكە محەمەد شیرخان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هاوكاری و یەكخستنی هەوڵەكان لەسەر ئاستێكی بەرز لە نێوان سەندیكاكەمان و سەندیكای پزیشكان و پزیشكانی ددان و پەرستاران هەیە و مەلەفی پاراستنی كادیرانیش لە پێشەنگی نیگەرانییەكانە.
وتیشی: هێرشكردنە سەر كارمەندانی پزیشكی لەلایەن ئێمەوە قبوڵ ناكرێت،و كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە و لەگەڵ چەند لایەنێكدا كۆتایی پێبهێنین، و سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازان مستەفا هیتی، سەردانی فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد و پرسی پاراستنی دەرمانسازانی لە هێرشی چەكداری و دەستدرێژی وروژاند بە چالاككردنی یاسای پاراستنی پزیشكان و لە خۆگرتنی دەرمانسازانیش تیایدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای زیندانیكردنی هەركەسێك دەدات كە دەستدرێژی بكاتە سەر فەرمانبەرێك یان ڕاسپێردراو بۆ خزمەتێكی گشتی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا، و ئەوە ئەرێنییە و بەسە بۆ ڕێگریكردن لە هێرشەكان، وتیشی: داوا لە خێڵە ڕێزدارەكانی عێراق دەكەین ڕێنمایی توند دەربكەن بۆ ئەوەی ڕۆڵەكانیان هێرش نەكەنە سەر هیچ پزیشك و دەرمانساز و كارمەندێكی پەرستاری.
شیرخان رایگەیاند: بەدوای كاراكردنی یاساكانداین و داوای چالاككردنی یاساكان دەكەین بەهەموو بڕگەكانیانەوە و ڕاگەیاندنیان بەمەبەستی ئاگاداركردنەوە و ڕێگریكردن لەهەر كەسێك كە خۆی وەسوەسە بكات هێرش بكاتە سەر ئەو كادیرانە كە خزمەت بە هاوڵاتی عێراقی دەكەن.