بەغداد - INA
وەزیری بەرگری سابت عەباسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لەو دوو فڕۆكەیەی هێزی ئاسمانی كرد كە هاوڵاتیانی عێراقی لە سودانەوە گەڕاندەوە.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، وەزیری بەرگری پێشوازی لەو دوو فڕۆكەیەی هێزی ئاسمانی كرد كە لە دەوڵەتی سودان گەڕانەوە، كە هاووڵاتییان و رەوەندی عێراقی هەڵگرتبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، گەیشتنی دوو فڕۆكەی گەرانەوەی رەوەندی عێراقی لەسودانەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیاند كە 234 سەرنشینی هەڵگرتوبوو، كە 16 كەسیان هاوڵاتی سووری بوون.