مالیكی لەگەڵ وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لە پرسە سیاسییە گشتییەكان دەكات

سیاسی
  • 27-04-2023, 17:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی نوری مالیكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ وەفدێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كاری حكومی و پەرلەمانی و سەرجەم پرسە سیاسییەكانی تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دەعوەی ئیسلامی، و ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوولا پێداچوونەوەیان بەو پەیوەندییە مێژووییانە كرد كە كۆیاندەكاتەوە، هاوكات تەئكیدیان لە بەردەوامیدانی كردەوە لەڕێگەی لێكتێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشەوە.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەموو پرسە سیاسییەكانی جێ گرنگی هاوبەش كرد، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كە لە ڕێگەی كاری حكومی و پەرلەمانی هەیەو دۆزینەوەی چارەسەری دادپەروەرانە بۆ ئەو كێشانەی كە هەن لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەك كە گەرەنتی دابەشكردنی دادپەروەرانەی سەروەت و سامان بكات و مافی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بپارێزێت بە گەلی كوردیشەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە پەیوەندیكردن و پێكهێنانی دیدگا و هەڵوێستی هاوبەش لەسەر پرسە جیاوازەكان كردەوە.