وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانانە ڕەتدەكاتەوە كە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزیر تەیف سامی سەبارەت بە هەمواركردنەوەی پێوەرەكانی مووچە

ئابوری
  • 27-04-2023, 17:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو لێدوانانەی ڕەتكردەوە كە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزیر تەیف سامی سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای پێوەرەكانی مووچە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: هەندێك لە پلاتفۆرمی میدیایی لێدوانی چەواشەكارانەیان بڵاوكردەوە كە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزیری دارایی تەیف سامی محمد سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای نوێی پێوەرەكانی مووچە، و كە بانگەشەی ئەوەشدەكات كە جەختكردنەوەی پێوەرەكانی مووچە ڕاست نییە، بەڵكو تەنها قسەیە لە میدیاكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانانە رەتدەكاتەوە و هەموو ئەوەی بڵاودەكرێتەوە هەواڵی ناڕاستە لە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمەكانەوە كە ئامانجیان سەرلێشێواندن و چەواشەكردنی ڕای گشتییە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، پرسی هەمواركردنەوەی پێوەرەكانی مووچە یەكێكە لە دەسەڵاتەكانی ئەو لیژنەیەی كە بە فەرمانی دیوانی پێكهێنراوە، و تاكە لایەنە كە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە ، نەك وەزارەتی دارایی، بەو پێیەی تەنها لایەنێكی جێبەجێكردنە.
    وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: داوا لە میدیای پیشەیی دەكەین لە گواستنەوەی هەواڵ و لێدوانەكاندا ورد بن و متمانەی خۆیان لەبەرچاو بگرن، هەروەها زانیاری دروست لە سەرچاوە فەرمییەكانیەوە وەربگرن.