بەغداد - INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتنی دوو فڕۆكەی گەرانەوەی رەوەندی عێراقی لەسودانەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیاند.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو دوو فڕۆكەیەی كە هاووڵاتییە عێراقییەكانی لە فڕۆكەخانەی پورت سودانەوە گواستبووەوە، ماوەیەكی كەم گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
پێشتر ئەلسەحاف دووپاتی كردەوە: ئەو دوو فڕۆكە بە 234 سەرنشینەوە فڕیوە كە 16 كەسیان هاوڵاتی سووری بوون.