بازرگانی: ئۆتۆماتیككردنی فۆرمی خۆراك بەردەوامە و هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 27-04-2023, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەی ئۆتۆماتیككردنی خۆرمی خۆراك بەردەوامە و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە كۆگاكانیان توانای وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەیان هەیە كە دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەو وەرزە.
    وتەبێژی وەزارەت محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی ئۆتۆماتیككردنی كارتی بەشەخۆراك هێشتا بەردەوامە و پارێزگای نەجەف تەواو بووەو وتیشی: دوو پارێزگا ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ئەوانیش موسەننا و دهۆكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت كاردەكات بۆ جێگیركردنی سێرڤەرەكانی ئەم پڕۆژەیە لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو كارت بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشكراوە.
    سەبارەت بە وەرگرتنی گەنم جەختییكردەوە: كە پلانێكی حكومی هەیە بە سەرپەرشتی محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بە سیستەمی عەمباركردنی كراوە، بەو پێیەی وەزارەت كۆگا و شوێنی پێویستی هەیە بۆ سەركەوتنی وەرزی بازاڕكردن كە لە پارێزگاكانی باشوور دەستیپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت شوێنی هەڵگرتنی گەورەی هەیە كە زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن لەخۆدەگرێت كە پێشوەختە ئامادەكراوە،و وتیشی: هەموو فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جوتیاران.