سەحاف:٢٣٤ هاوڵاتی عێراقی لە سودانەوە گەڕانەوە وڵات

ناوخۆ
  • 27-04-2023, 14:18
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند، ئەو دوو فڕۆکەیەی کە بۆ گەڕانەوەی ڕەوندی عێراقی لە سودان دیاریکراون، بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و 234 کەسیان تێدابووە.
    سەحاف لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا رایگەیاند "ئەو دوو فڕۆکەیەی کە بۆ گەڕانەوەی رەوندی عێراقی لە سودان دیاریکراون، ئێستا بەرەو بەغدا بەڕێكەوت، لەگەڵ (234) هاوڵاتی لەناو فڕۆکەکەدا".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە نێوانیاندا (16) هاوڵاتی سوریان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی فریاگوزاری هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە لەو کەسانەی کە گواستراونەتەوە بۆ قۆناغی دوای گەیشتنیان لە بەغدا، بۆ دابینکردنی هاوکاری پزیشکی و تەواوکردنی ڕێکارە سەرەكییەكان بۆ ئەوانەی لە پێکهاتە عەرەبییەکان گەڕانەتەوە”.