بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق دەستپێکردنی سیستەمی ڕاپۆرتی چاودێری بانکی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراق، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "بڕیاردرا سیستەمی ڕاپۆرتی کۆنتڕۆڵی بانکی (BSRS) بخرێتە کار"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "سیستەمە نوێیەکە داتای دارایی لە بانک و غەیرە بانکی و دامەزراوە داراییەکان و یەکخستنی بنکەدراوەی کۆدەکان بۆ ئەم بانکانە و کۆمپانیاکان و لقەکانیان."
ڕوونیشی کردەوە، "سیستەمەکە باری دارایی دامەزراوە داراییەکانی بۆ دابین دەکات، ئەمەش وادەکات دەسەڵاتی ڕێکخەری خێراتر و وردتر چاودێری سەلامەتی دارایی بانکەکان و دامەزراوە داراییە غەیرە بانکییەکان بکات، هەروەها ڕێگە بە بانک دەدات بۆ چارەسەرکردنی مەترسییە ئەگەرییەکان لەناو دامەزراوە داراییەکاندا".