بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لەڕێگای پەیوەندی تەلەفزیۆنیەوە، دوو پرۆژەی تایبەت بەچارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی لەبەغدایی پایتەخت کردەوە کەلەلایەن بەریوبەرایەتی ڕێگا و پردەکان لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و ئەشغالی گشتی جێبەجێ دەکرێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”پرۆژەی یەکەم دروستکردنی دوو پرد لەسەر سێڕیانی گۆرەپانی عەدەن و سەنعا لەلای کەرخ لەخۆ دەگرێت، هەروەها پردی یەکەم بەسەر گۆرەپانی عەدەن و شەقامی ئیمام موسا کازم ( س.خ ) بەدوو ئاراستە دەروات و پردی دووەم بەئاستێکی بەرزترەوە بەسەر گۆرەپانی سەنعا دروست دەکرێت و شەقامەکانی رەبیع و نەواب و ئیمان موسا کازم (س.خ ) پێکەوە دەبەستێت لەگەڵ جێبەجێکردنی جێی سورانەوە و ڕێگای نزیککردنەوە و شەقامەکانی دیکەی ئاراستە بۆ لایەنەکان.
هەر بەپێی ڕاگەیندراوەكەی ئەوەیش هاتووە پرۆژەی دووەم دروستکردنی دوو پردی دیکە بۆ پێشخستنی سێریانی ( دۆرە ـ سەیدیە) لەسەر ڕێگا بەغدا ـ حللە لەخۆ دەگرێت. پردی یەکەم شەقامی مەسافی بە ڕێگای گشتی بەرەو حللە دەبەستێتەوە، و پردی دووەم ڕێگای حللە لەسێریانی ئوم تەبۆڵ بەشەقامی مەسافی دووەم دەبەستێتەوە لەگەڵ دروستکردنی شوێنە لەیەک نزیککردنەوەکان.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە ئەم دوو پرۆژە لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەی ناو بەرنامەی حکومەتە کەحکومەت پەیمانی دایە کاری لەسەر بکات بۆ پێشخستنی ڕێگاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی قەرەغ وباڵغی، و دانانی چارەسەری هەمیشە و خێرا وبەپێی دیراسات و پلانە ئەندازیاریەکان کەلەلایەن لایەنە تایبەتمەندەکانەوە ئامادە دەکرێن، و بەرفراوانبوونی ڕێژەی نیشتەجێبوون و هاتۆچوو لەبەرچاو دەگرێت.
سودانی لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم دوو پرۆژە تەکەزی کرد کەدەبێت جێبەجێکردنیان بەپێی مەرج و سیفاتەکانی پێویست بێت و لەکاتی دیاریکراو تەواوبکرێت، وداوایی لەهاووڵاتیان کرد هاوکاری دەزگاکانی جێبەجێکار بکەن بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژە خزمەتگوزاریانە.
جێگای ئاماژەپێکردنە بەڕێز سودانی لەسەرەتایی ئەم مانگەوە کارکردن لەسێ پرۆژەی تایبەت بەچارەسەرکردنی کێشەی قەرەغ وباڵغی لەبەغدا ڕاگەیاند، کەبریتین لەدروستکردنی پردی نێوان شەقامی فەلەستین وداخل لەڕۆژهەڵاتی بەغدا، و پردی نێوان ناوچەی جەمیلە و ئاراستەی شەقامی جیهاد ـ باب ئەلموعەزم بەڕێگای کەناڵی جەیشەوە، وپردی نێوان سێریانی قودس و شەقامی 77 و شەقامە نزیکەکانی.