67 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە قائیم

  • 23-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی بەرگری، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند زیاتر لە 67 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە قەزای قائیم-ی پارێزگای ئەنبار. لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە رایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگری، تایبەت بە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، هێزەكانی فەرماندەی پرۆسەكانی جزیرە سەرپەرشتی گەڕانەوەی (67) خێزانی ئاوارەی لە كەمپی حەبانیەوە بۆ ناوچەكانیان لە قەزای قائیم كردوە.