بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت ئاماری کۆتایی بۆ داهاتی مانگی ئازاری ڕابردووی ڕاگەیاند کە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "کۆی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئادار (100) ملیۆن و (913) هەزار و (27) بەرمیلە، لەگەڵ داهاتەکانیش دەگاتە (7) ملیار و (506) ملیۆن و (401) هەزار دۆلار " .
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی کە بۆ مانگی ئادار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی (98) ملیۆن و (875) هەزار و (692) بەرمیل بووە، لەکاتێکدا ئەو بڕە هەناردەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیهان (1) ملیۆن و (727) هەزار و (494) بەرمیل بووە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (74,385) دۆلار بووە”.
ئاماژەی بەوەدا کە "بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن (35) کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند نەتەوەیەکەوە بارکراون، لە بەندەرەکانی بەسرە و خور ئەمایە و مۆنۆ-بۆیەکانی سەر کەنداو و بەندەری جەیهانی تورکیاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت لەڕێگەی باوەڕەکەیەوە بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە ئۆپەراسیۆنەکانی هەناردەکردن و ئەو داهاتانەی لێیانەوە دەستدەکەوێت، ئەم ڕێکارە مانگانەیەی گرتۆتەبەر".