بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە گەیشتنی ئەو دوو فڕۆکەیەی ڕاگەیاند کە بۆ هێنانەوەی ڕەوندی عێراقی لە سودانەوە بۆ پۆرت سودان دیاریکراون.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاند: "ئەو دوو فڕۆکەیەی کە بۆ هێنانەوەی ڕەوندی عێراقی لە سودان دیاریکراون، گەیشتوونەتە پۆرت سودان".
دوێنێ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، ڕێنمایی ناردنی دوو فڕۆکەی کرد بۆ گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە کۆماری سودان گیریان خواردووە، ئەمەش بەهۆی ڕووداوە خوێناوییەکانی ئەو وڵاتە.