دوای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران.. كشتوكاڵ رونكردنەوە لەبارەی میكانیزمی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری و پەلەوەر دەدات

ئابوری
  • 26-04-2023, 21:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، میكانیزمی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی تەكنۆلۆژیای ئاودێری سەردەم و پەلەوەری ڕوونكردەوە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری واست.
    بریكاری وەزارەت مەهدی سەهەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گەشتەكەی ئەمرۆی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ پارێزگاری واست بۆ بینینی هەڵمەتی دروێنەكردن و بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنم بۆ سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی، و وتیشی: سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەمیانە لە ئاودێریكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان بەهۆی كاریگەرییە بەرچاوەكانیان لەسەر زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان لە بەكارهێنانی ئاو و پێداویستییەكانی بەرهەمهێنان كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران تەئكیدی لە بوونی ڕێنماییەكی پێشووی بۆ پارێزگارەكان كردەوە بۆ سنورداركردنی پێداویستی پارێزگاكانیان لەڕووی ئاودێریكردن و ژمارەی ئەو جووتیارانەی كە ئامادەن بەكاریبهێنن، بەتایبەتی كە پاڵپشتی كشتوكاڵی بۆ ئەو جووتیارانە چڕدەبێتەوە كە ئاودێری هاوچەرخ بەكاردەهێنن.
    رونیشیكردەوە: قەرز و ئاسانكاری هەیە بۆ كڕینی سیستەمی ئاودێری كە بە دەستپێشخەریی بانكی ناوەندی عێراق و بانكی هاوكاری كشتوكاڵی دابین دەكرێت بۆ بەكارهێنەران بەبێ سوود ، ئەمە جگە لەو قەرزانەی لەلایەن سندوقی قەرزی كشتوكاڵی ئاسانكراوەو دابین دەكرێن، كە دەبێت بەشێك لە بڕە پارەكان بۆ سیستەمی ئاودێری مۆدێرن تەرخان بكەن لە كاتی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: كە پلانی كشتوكاڵی داهاتوو تەنها زەوی جوتیاران دەگرێتەوە كە ئاوڕێژكەری مۆدێرن بەكاردەهێنن، هاوكات پشتگیری بۆ پڕۆژەكانی پەلەوەر و ئاژەڵداری دووپاتكردەوە.