بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، ئەمڕۆ چوار شەممە، جەختی لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك كردەوە بۆ دانانی خاڵی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) لە سەرجەم دەزگاكاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، بەئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی و وەزیری دارایی و راوێژكارانی سەرۆك وەزیران و بەڕێوبەرە گشتیەكانی بانكی رافیدەین و رەشید و بانكی بازرگانی عێراقی و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی جێگیركردنی مووچە و هەژماری یەك گەنجینەی كرد.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرۆك وەزیران لەم كۆبوونەوەیەدا گوێ لەكورتەیەك گرت كەلەلایەن وەزیری داراییەوە پێشكێش كرا سەبارەت بەرێكارەكانی وەزارەت دەربارەی سیستەمی یەك گەنجینەی گشتی و پرۆسەی جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و رێكارەكانی پەیوەست بەجێبەجێكردنی سیستەمی خاڵەكانی دانی پارەی ئەلیكترۆنی . (POS)
سودانی جەختیكردەوە: كەدواكەوتنی جێبەجێكردنی هەژماری یەك گەنجینەی لەماوەی ساڵانی رابردوو، بووە هۆی زۆرێك لەحاڵەتی گەندەڵی و سەرپێچیكردن لەسەر ماڵی گشتی، كۆتا گەندەڵیەكانیش دزینی پارەی گەرەنتی باجەكان ( دزی سەدە) بوو.
هەروەها سەرۆك وەزیران تەكەزی لەسەر پێویست بوونی چارەسەركردنی جێبەجێكردنی سیستەمی یەك گەنجینەی كردەوە بەمەبەستی دانانی سنوورێك بۆ گەندەڵی، و ئاماژەی بەوەشكرد: كەبەردەوامبوونی رەوشی ئێستا وا لەدەوڵەت دەكات ئاگاداری رێژەی یەدەك و هەژماری خۆی یان ژمارەی فەرمانبەرانی نەبێت.
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران تەكیدیكردەوە: كە هەر كەسێ هەوڵی رێگریكردنی ئەم پرۆژە بدات، بەو كەسانەی هەژمار دەكرێت كەبەشدارن لەداپۆشینی گەندەڵی.
هەروەها سودانی داوایی كرد، پەلە بكرێت لەئامادەكردنی پێوەری نوێ، كەزۆرترین ژمارەی كۆمپانیەكانی دانی پارەی ئەلیكترۆنی لەخۆی بگرێت كەژمارەیان نزیكی 16 كۆمپانیا دەبێت و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە كەباشترین خزمەتگوزاری بەكەمترین خەرجی پێشكێش دەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران، داوایی كرد لیژنەیەك لەنوێنەرانی وەزارەت و پارێزگاكان و بانكە حكومیەكان پێكبهێنرێت، بۆ دانانی خاڵەكانی دانی پارەی ئەلیكترۆنی (POS) لەهەموو دەزگاكان، و سوودوەرگرتن لەئەزموونی نێودەوڵەتی و شارەزاییە بیانیەكان بەمەبەستی پشتگیریكردنی پرۆژەكە و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پشت پێبەستنی و بەكارهێنانی و مەڵەكردنی دارایی بەرێگای ئەم پرۆژەیەوە.