دارایی پەرلەمان دەست بە گفتوگۆ لەبارەی یاسای بودجەی گشتی دەكاتەوە

سیاسی
  • 26-04-2023, 20:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی ئەنجوەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی لەبارەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی كۆبوونەوەكانی دەستپێكردەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو خشتانەی تێیدا هاتووە، و ئامادەكردنی پلانێكی تۆكمە بۆ كاری لیژنەكە، بەمەبەستی پێشكەشكردنی بودجەو دەنگدان لەسەری.
    لیژنەكە بەگوێرەی بەیاننامەكە تەئكید لە پەرۆشی و پابەندبوونی خۆی كردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكەی و خوێندنەوەی لە میانی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ داڕشتنی پلانی كاركردن و بەرنامەیەك بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی یاساكە و گوێگرتن لە هەموو پێشنیارەكان، بەو پێیەی نوێنەرایەتی هێڵكاری ڕاستەقینە دەكات لە ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێشخستنی واقیعی وڵات و ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكان و دەستنیشانكردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكان، جگە لەوەش لێكۆڵینەوە لەبارەی دەنگدان بۆ ماوەی سێ ساڵ دەكات.
    لیژنەی دارایی دووپاتیكردەوە: بەپێی دیدگایەكی ڕوون و پلانی ستراتیژی پاڵپشتی بەرنامە خزمەتگوزارییەكان لە ئەستۆ دەگرێت بۆ دەرگای ئاڵوگۆڕ و بەرزكردنەوەی داهاتی وڵات لە ڕێگەی دەروازەكان و باج ، و پێداچوونەوە بە پڕۆژەی سندوقی پترۆدۆلار بۆ پشتگیریكردنی پارێزگاكانی بەرهەمهێنەری نەوت و پەرەپێدانی ژێرخان و خزمەتگوزاری و پڕۆژەكان.