بەغداد - INA
وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ چوارشەممە، سودەكانی سەردانە لەناكاوەكانی وەزیر سابت عەباسی و كاریگەرییەكانی لەسەر مۆڕاڵی سەربازان ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە نوێنەرایەتی پەیامێك دەكات بۆ هەموو سەركردە و فەرماندەكان كە پێویستە گرنگی بدرێت بە سەربازان.
وتەبێژی وەزارەت لیوا یەحیا ڕەسوڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سودێكی زۆر لەو سەردانە لەناكاوانە هەیە كە وەزیری بەرگری ئەنجامی دەدات، چونكە وەك باڵاترین دەسەڵاتی وەزارەت، ئەو یەكەكان سەرسام دەكات و دەگاتە هەر خاڵێك كە بوونی هەیە لە سوپای عێراق لە باكوورەوە بۆ باشووری عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم سەردانانە پەیامێكە بۆ سەرجەم سەركردە و فەرماندەكانیش بەهەمان شێوە، بۆ ئەوەی لەناو یەكەكانی خۆیاندا ئامادەبن و بەدواداچوون بۆ هەموو خاڵەكان بكەن، هەروەها خاڵە بەهێز و لاوازەكانیان نیشاندەدەن، وەك وەزیری بەرگری جەخت لەسەر گرنگیدان بە سەربازان دەكاتەوە، سەبارەت بە لایەنە كارگێڕییەكان و خەو و خواردن و ئەمەش بە یەكێك لە گرنگترین شتەكان دادەنرێت كە دەبێت لە باشترین بارودۆخدا دابین بكرێت بۆ بەرزكردنەوەی ورەی سەربازان.
وتیشی: سەردانەكان جەخت لە پێویستی گرنگیدانی ئەفسەر و فەرماندەكان دەكاتەوە بۆ سەربازان و چاودێری كەیسەكانی كەمتەرخەمی كرا كە لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە لە دژی هەندێك ئەفسەر پێكهێنرا و سزای دیسپلین دەركرا.
سەبارەت بە گرێبەستەكانی وەزارەت بۆ ئەمساڵ، لیوا ڕەسوڵ ڕایگەیاند: وەزارەت چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەیە، هەروەها ئەولەویەت هەیە كە لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانییەوە تەئكیدی لەسەركراوەتەوە، لە تەواوكردنی بنیاتنانی تواناكانی هێزە چەكدارەكان بە هەموو چەكەكانەوە، و لە نێو ئەو ئەولەویەتانەدا تەواوكردنی تواناكانی بەرگری ئاسمانی عێراق هەیە كە خاڵێكی گرنگە و بەهێزتر دەكرێت لەسەر بنەمای ئەو پارەیەی لە بودجەدا تەرخانكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی بەرگری متمانەیەكی زۆری بە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئەوەی گرنگییەك بە بودجەی وەزارەتی بەرگری بدات كە جیاوازە لە باقی وەزارەتەكان، بەو پێیەی وەزارەتێكی سەروەرییە و بنیاتنانی تواناكانی بەشدارە لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.