بەغداد - INA
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختە و هەوڵێكی هەواڵگریی لەلایەن فیرقەی هەشتی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزێكی دەستبەسەركردنی بۆسەیەكی توند لە ناوچەی درمانو دانرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بۆسەیە بووە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لەو تیرۆریستانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لە ناحیەی ئاڵتون كوپری لە پارێزگای كەركوك، دواتر ڕادەستی لایەنی داواكار كرا.