رافیدەین وەجبەیەكی نوێ لە پێشینە بۆ فەرمانبەران و كارمەندان تا بڕی 25 ملیۆن دینار دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 26-04-2023, 17:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینەی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لەڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە راگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێ پێشینە بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەستپێكرد، كە لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن، و ئاماژەی بەوەشكرد: خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی كڕیارەكە ئەنجامدەدرێت لەڕێگەی ناردنی كورتە نامەیەكەوە كە ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەی تەواوكرد، و لەڕێگەی ماستەر كارتەوە خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر ئەژمارەكەی.
    بانكەكە داوا لە سودمەندانی ئەو پێشینەیە دەكات كە بگەڕێنەوە بۆ لقەكانی بانكەكە، یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن، بۆ وەرگرتنی پێشینەكە، جەختیشیكردەوە: كە بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەكان ، بەپێی خشتەی كاتی داواكاران، لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.