سەرۆك كۆمار: دەسەڵاتی دادوەری پایەی سەرەكییە بۆ چەسپاندنی پێوەرەكانی دادپەروەری و سەروەری یاسا

سیاسی
  • 26-04-2023, 15:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆماری كۆمار، عەبدللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زەیدان، پرسی دەستبەسەركراوان و سزادراوان و پێویستی یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانیان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری كۆمار، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە، "سەرۆك كۆمار سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەن، فایق زەیدان كۆبووەوە".
    ڕوونیشیكردەوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و پڕۆسەی دادوەری و دادپەروەری و مەلەفی دەستگیركراوان و سزادراوان و پێویستی یەكلاییكردنەوەی خێرای دۆسیەكانیان بەگوێرەی ڕێكارە یاساییەكان كرا، هەروەها جەخت لەسەر دڵنیابوون لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی شكۆمەندییەكەی كرایەوە”.
    سەرۆكی كۆمار دووپاتی كردەوە كە "دەسەڵاتی دادوەری پایەی سەرەكییە بۆ چەسپاندنی پێوەرەكانی دادپەروەری و سەروەری یاسا كە ماف و پارە و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان دەپارێزێت.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێداچوونەوەی بە رێكارەكانی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی دەستبەسەركراوان كرد، هەروەها یاسا و ڕێسا یاساییەكان كە داوا دەكەن كار بە شێوەیەك دەربچن كە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری و گەرەنتی ژیانێكی شایستە و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان بكرێت.