بەغدا -INA
سەرۆك كۆماری كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامادەیی عێراقی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی لە پێناو چەسپاندنی بناغەكانی ئاشتی لە سودان دووپاتكردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە :"ئەمڕۆ عەبدللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار پێشوازی لە عەبدول ڕەحیم سر خاتم عەبدولڕەحمان باڵیۆزی كۆماری سودان لە عێراق.
بەگوێرەی راگەیندراوەكە لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار نیگەرانی خۆی لە دۆخی سودان دەربڕیوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، خەڵكی سودان شایستەی حكومەتێكی هەڵبژێردراو و بەهێزن كە كار بۆ ئاسایش و سەقامگیری و دابینكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستە ڕەواكانیان بكات .
ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی "شەڕ و ئاوژاوە لە سودان ڕابگرن و كێشەكان لە ڕێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان چارەسەر بكەن بە شێوەیەك كە ئاسایش بەرقەرار و مەدەنی بپارێزێت".
ناوبراو ئاماژەی بە "ئامادەیی عێراق بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی لە پێناو چەسپاندنی بناغەكانی ئاشتی" كرد، ئاماژەی بە "گرنگی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ دەستەبەركردنی سەلامەتی هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی سودان، هەروەها ئاسانكاری بۆ چۆڵكردنیان و گەڕانەوەیان بۆ عێراق بە سەلامەتی". ."
لای خۆیەوە باڵیۆزی سودان"ڕوونكردنەوەیەكی تەواوی بۆ سەرۆكی كۆمار سەبارەت بەو دۆخ و پێشهاتانەی لە كۆماری سودان ڕوودەدەن دا.