وەزارەتی دەرەوە: عێراق بەردەوامە لە گەرانەدنەوەی هاۆلاتیانی لە سودان

سیاسی
  • 26-04-2023, 12:32
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، ڕەوەندی عێراقی لە سودان بەردەوامە لە گەیشتن بە شوێنی ئارام و پارێزراو.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "هاوڵاتیانی ڕەوەندی عێراقی لە سودان تائێستا ڕوو لە شوێنە دەكەن كە دیاریكراوە بەمەبەستی گەیاندنیان بەوڵات .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پشتیوانی مرۆیی پێشكەش بەو خێزانانە كراوە كە لە وڵاتانی هاوكارەوە هاتوون كە لە گەشتی رزگاركردنی هاوڵاتیانی عێراقدا دەبن".
    دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە داوای لە ڕەوەندی عێراقی لە سودان كرد، بە بانگەوازێكی بەپەلە، لە ناوچەی "مەنشیا" كە دەكەوێتە شەقامی ئۆماك، نزیك بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كۆمپانیای ئێم تی ئێن كۆببنەوە .
    دوێنێ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، ڕێنمایی ناردنی دوو فڕۆكەی كرد بۆ گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە كۆماری سودان گیریان خواردووە، ئەمەش بەهۆی ڕووداوە خوێناوییەكانی ئەو وڵاتە.