وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی فەلەستین دەکات

ئەمنی
  • 26-04-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی فەلەستین،لیوا زیاد حەب ریح كرد.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی فەلەستین، لیوا زیاد حەب ڕیح كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد، شەمەری پێشوازی لە میوانەكەی كرد لە وڵاتی دووەمی خۆیان عێراقی و لە میانی دیدارەكەشدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە بۆ بەغدا، كە لە چوارچێوەی پەیوەندی برایانە و پەیوەندییە مێژووییە نزیكەكانی نێوان هەردوو وڵات دێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا كۆمەڵێك بابەتی ئەمنییان تاوتوێكرد كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن، هەروەها باسیان لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوكارییەكان كرد".