سەرۆك وەزیران دەستپێكردنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم و جۆ لە واست راگەیاند

سیاسی
  • 26-04-2023, 12:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دەستپێكردنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم و جۆی لە شاری واست ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دەستپێكردنی وەرزی بەبازاڕكردنی بەروبوومی گەنم و جۆی لە پارێزگای واست ڕاگەیاند".
    هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران، محەممد شیاع سودانی، گەیشتە پارێزگاری واست.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا رایگەیاند، "محەممد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاری واست"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئامانج لە سەردانەكە راگەیاندنی دەستپێكردنی وەرزی بازاڕكردن بۆ بەرهەمی گەنم و جۆ، و كردنەوەی بەشی یەكەمی هەڵمەتەكە و ڕێگای بازنەیی(حولی) بۆ شاری كوت.