بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دیالە تۆماركراوە.
وەزارەتی گواستنەوە ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "ڕوانگەی بومەلەرزەزانییەكانمان لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای دیالە تۆماركردووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "بومەلەرزەكە ڕێك لە كاتژمێر 8:18:40 بەیانی ئەمڕۆ، بەكاتی ناوخۆ تۆماركراوە، بەگوڕی (4.2) پلە، و دەكەوێتە (27)كم لە باكووری ڕۆژئاوای خانەقین.