بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیرانی ، محەمد شیاع سودانی، بەشی یەكەمی ڕێگای حەولی لە شاری كووت كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بەشی یەكەمی ڕێگای حەولی شاری كووتی كردەوە.
هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران، محەمد شیاع سودانی، گەیشتە پارێزگاری واست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا رایگەیاند، "محەمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای واست"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئامانج لە سەردانەكە راگەیاندنی دەستپێكردنی وەرزی بازاڕكردن بۆ بەرهەمی گەنم و جۆ، و كردنەوەی بەشی یەكەمی هەڵمەتەكە و ڕێگای بازنەیی(حولی) بۆ شاری كوت.