بەغداد/ INA
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاری زیاتری دەربارەی پڕۆژەی هەرپێنج دەروازەی بەغداد دەخاتەڕوو.
وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی پەڕەپێدانی دەروازەکانی بەغداد گرنگی خۆی هەیە لەلای حکومەتی عێڕاقی کە لەمیانەی نەهێشتنی جەنجاڵەکانی هاتووچۆکردندا چارەسەردەکرێن، ئەوڕێگایانەش کە پڕۆژەکەدەیانگرێتەوە ڕێگاکانی بەغداد- فەلوجە و بەغداد - کوت و بەغداد- حللە و بەغداد - ئەسکەندەریە و بەغداد - موسڵن کەدەگاتە قەزای دوجەیل ، وتیشی ئەم دەروازانە کامیرای ئەلکتڕۆنیان تیادا دەبەسترێت و ڕووناکی پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکرێت و بەگوێرەی پێوەرەنێودەوڵەتیەکان بونیاد دەنرێن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆژەکەبەشێوەیەکی گشتی دەروازەکانی بەغداد دەکاتە ڕوواڵەتێکی ژیاری گونجاو و کێشەکانی خنکانی هاتووچۆ چارەسەردەکات بۆ ئۆتۆمبێلەکان و بۆ هاووڵاتیان.