بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بە ئاسانکردنی مەرجەکانی خوێندنی بۆردی عەرەبی وعێڕاقی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەپێناو واڵاکردنی دەرفەتی زیاتر بەرامبەربەوانەی کەخوازیاری خوێندنی بۆردن یەکێک لە مەرجەکان ئەوەبوو کە خوازیاری خوێندن نابێ سزای کارگێڕی لەسەربێت ، وەزیری تەندروستی فەرمانی دەرکرد بەلابردنی ئەم مەرجە.
وتیشی پێویست بوو لەپێشدا پێشکەشکاری خوێندن سزای کارگێڕی لەسەرنەبێت و سزاکە کەمتر بکرێتەوە و لەم حاڵەتەشدا نووسراوی لارینەبوونی دەدرێتێ بۆ خوێندن.