بەغداد/ INA نساڕ حاجی
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕی خەرجی ساڵانەی بۆ کڕینی گاز ئاشکراکرد.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت احمد موسا بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند بڕی خەرجی بۆ کڕینی گاز نزیکەی 8 ترلیۆن دینارەو هێڵی گواستنەوەشمان لەگەڵ کۆماریئیسلامی ئێران هەیە بۆ گواستنەوەی گاز .
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێڕاق هاوردنی گاز لەحاڵەتێکدا ڕادەگرێت پاش پەیڕەوکردنی پلانێک بۆ سووتەمەنی و شیاندنەوەی کێڵگەکانی گاز، لەهەمان کاتیشدا وەزارەتی نەوت بەپێی ڕانماییەکانی حکومەت وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی گاز دەکات و لەوکاەشدا ئیدی پێویستیمان بە هاوردەکرنی گاز نامێنێت.