بەغداد/ INA
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حیدر حنون ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە
جەنگی دەستپاکی دژبەگەندەڵکاران جەنگێکی چارەنووسسازە ، و لەگەڵ بەرژەوەندیە تایبەتەکاندا دەستەویەخەدەبێت و پێویستە قوربانی بۆبدرێت.
هەروەها حنون لەمیانەی سەردانیکردنی فەرمانگەکانی دەستەکە هانی فەرمانبەرانیدا کە کۆششەکانی خۆیان زیاتربخەنەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، پێداگریشی لەوەکرد کە بەرامبەر گەندەڵکاران نەرمی نەنوێنن و لەسزادان قورتاریان نەکەن.
ئاماژەشی بەوەدا کە بەهاڕەسەنەکان لە دڵ و دەروونی کۆمەڵگادا جێگیربکەن و ویژدانیان بکەنە ناوبژیوان تاکو نەوەیەک دروست ببێت کە ڕۆشنبیری دەسپاکی بکاتە سەرمەشقی خۆی.
داواشیکرد کە چالاکیە کۆمەڵایەتی وسیاسیەکان جەخت بکەنەوەسەر سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی عێڕاق بەسەر بەرژەوەندی گەندەڵکاران، ئاماژەشی بەوەدا کە
223 پڕۆسەی ئەنجامدراوە کەتیایدا 134 تاوانبار دەستگیرکراوەو ئەمەش متمانە لای هاووڵاتیان زیاتر و پتەوتر دەکات.