هەولێر _INA
وهزارهتی ناوخۆیی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهم راگهیێندراوهدا كهبۆ وێنهیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه ئاراستەی پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، تایبەتە بە یاسا و رێنماییەکانی بواری چەک.
سەبارەت بە یاسا و رێنماییەکانی بواری چەک، وەزارەتی ناوخۆ لە راگیێندراوەکەیدا، پێنج داواکاری دەخاتە بەردەستی حزب و لایەنە سیاسییەکان و دەشڵێت: داوای هاوکاری و پاڵپشتی دەکەین.
دەقی داواکارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان:
یەکەم/ داوا دەکەین حزب و هێزه سیاسییەکان بەشداری بکەن له هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنی هاووڵاتیان و ئه ندامانیان تا له باری زۆر پێویستدا نەبێت چەک له ماڵەکانیان نەبێت و چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرن. بوونی چەک لە هەرماڵێک دەرەتی توندوتیژی و تاوان و یەکلاکردنەوەی کێشەی تەنانەت بچووکیش به توندوتیژی زیاد دەکات بۆیه ئەگەر زۆر، پێویست نەبێت بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و ئەندامانی خێزانەکانیان گونجاو نیه چەک لەناو ماڵاندا هەبێت.
دووەم/ پێمان باشه ئاگاداری ئەندام و لایەنگرانتان بکەن ئەوانه ی چەکیان هەیه بەپێی یاسا و رێنماییه بەرکارەکان خۆیان بگونجێنن.
سێیەم/ داوا دەکەین کەناڵەکانی میدیاتان بخەنه خزمەت پرۆسەکانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ناتوندوتیژی بۆئەوەی هانی هاووڵاتیانمان بدەین که ناکۆکییەکان لڕێی دادگا و پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکان و گفتوگۆ چارەسەر بکەن و پەنا بۆ چەک و توندوتیژی نەبەن.
چواره م/ داوا ده که ین هیچ حزب و لایه نیکی سیاسی چه ک ده مانچه و کلاشینکوف له هیچ بونه یه کدا وه کو دیاری نه به خشیته ئه ندام و لایه نگرانی خوی
پینجه م/ داوا ده که ین حزب و لایه نه سیاسییه کان له پیناوی که مکردنه وه ی ده رفه تی تاوان و به کارهینانی چه ک له باره گاکانیان کوگای هه لگرتنی چه کی پاسه وانیه کانیان دروست بکه ن بؤ ئه وه ی پاسه وانی باره گاکانیان ته نیا له کاتی پاسه وانیدا چه کیان له لا بيت و له گه ل خؤيان چه ک نه به نه ماله وه.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، به جیبه جیکردنی ئه م هه نگاوانه زه مینه یه کی باشتر بو کومه لگه ی کوردستان بو کونترولکردنی چه ک و که مکردنه وه ی دیارده ی چه کداری دروست ده بیت که دواجار ئه مه ده بیته هوی که مبوونه وه ی ده رفه تی تاوان و توندوتیژی ئه مه ش به قازانجی پاراستنی گیانی هاوولاتیانمان ته واو ده بيت بؤیه چاوه روانی پالپشتی و هاوکاری له هه موو هیز و لایه ن سیاسییه کان ده که ین.