بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە یەدەگی نەختینەی بیانی لەئاستێکی باشدایە و بەهای حەواڵەی یەدەگیش نزیکەی 46 ترلیۆن دۆلارە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند بانکی ناوەندی سەربەخۆیی خۆی هەیەو پشت بە یاسای بانکی ناوەندی عێڕاقی ژمارە 56 ی ساڵی 2004 دەبەستێت و دەسەڵاتی دەرکردنی دراوی نیشتیمانی و سەقامگیرکردنی هەیە، جگەلەوەش دەسەڵاتی
دەستوەردانی هەیە ڕەوشی دراو لەبازاڕدا بۆ کەمکردنەوەی هاوکێشەکانی هەڵاوسان و ڕێکخستنی ڕێژەی نەختینەی خۆجێیی .
هەروەها بانکی ناوەندی هەڵدەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی جووڵەی دارایی حکومەت و بەڕێوەبردنی دراوی بیانی بەشێوەیەکی پێوەرانە کە دراوی خۆجێی لەمەترسیەکان بپارێزێت .
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بانکی ناوەندی نزیکەی 64 لەسەدی قەرزی ناوخۆی لەژێردەستدایە، کە سوودێکی ساڵانەی هەیە بەڕێژەی 2-3 ٪٫کەئێستا بووەتە بەشێک لە بنجی داراییە گشتیەکە.
وتیشی بەهای حەواڵەکان کەلەژێردەستدایە بووەتە 46 ترلیۆن دینار ، و دراوی بیانیش لەئاستێکی بەرزدایە کە بەرزترین ئاستە لەمێژووی وڵاتدا کە گەر بەراوردبکرێت بە دراوی بیانی و بە زێڕ بخەمڵێنرێت دەگاتە 110 - 115 ملیاردۆلار.