بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممە ساف ونیمچە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست بەرزدەبێتەوە ، لە باکوورو باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
بەیاننامەی کەشناسی وتیشی کە ڕۆژی پێنجشەممە ساف و پەڵەهەوریش دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزدەبێتەوە.
ڕۆژی هەینیش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور هەوراوی و ڕێژنەبارانی سووک دەبێت کەلەهەندێک شوێندا بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، لە باشووریش کەشوهەوا ساف و هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک لەڕۆژی پێشتر بەرزدەبێتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف و هەندێک هەور دەبێت ، لە باکووریش هەوراوی و دەرفەتی بارینیش دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزدەبێتەوە.