بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ناوەندی دووپاتی كردەوە كە پێدانی پارەی نەختینەیی دۆلار رێككراوە لەگەڵ ڕێكارەكانی سەكۆی ئەلیكترۆنی، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخەكەی لە بازاڕدا، چونكە لە ڕێگەی سەكۆكە بەردەست بوو.
ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان یاسیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەموو بازرگانەكان بە بازرگانانی بچووكەوە توانیویانە لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوە دۆلار بەدەستبهێنن، هەروەها پێدانی پارەی كاش دۆلاریش رێككراوە لەگەڵ ڕێكارەكانی سەكۆكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەبەر ڕۆشنایی ئەمەشدا سروشتییە دۆلار لەبەردەم دیناردا لەبازاڕدا دەست بە دابەزین بكات بۆ ئەو نرخە ئاساییەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانراوە، چونكە دۆلار كاڵایەكە وەك هەر كاڵایەكی دیكە كە داوای كڕینی دەكات و جێبەجێ دەكرێن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تا فەرمانی كڕین بە دۆلار لە ڕێگەی سەكۆكەوە جێبەجێ بكرێت، هیچ هۆكارێك نامێنێتەوە بۆ ئەوەی بازرگانەكە بە دۆلار بفرۆشێت، هیوادارین فرۆشتنەكە بە دینار بێت تەنها لەبەر ئەوەی دراوی وڵاتەكەیە، دووەم هیچ هۆكارێك نییە بۆ پابەندبوون بە نرخێكی دیاریكراوەوە، چونكە دۆلار لەبەردەستی ئەو كەسانەدایە كە داوای دەكەن، وەك بازرگان و ئەوانەی پێویستیان بە سەفەركردنە بۆ چارەسەركردن، ڕێبوار و ئەو خوێندكارەی كە دەخوێنن لە دەرەوە.