ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانی دەرەكی ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 24-04-2023, 17:50
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ دووشەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت مەزهەر محەمەد ساڵح جێبەجێكردنی دوو سیاسەتی دووپاتكردەوە كە پاڵپشتی دیناری عێراقی كرد بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان، هاوكات ڕێوشوێنەكانی حكومەتی ئاشكرا كرد كە ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانی دەرەكییان لابرد.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سیاسەتی دراوی بانكی ناوەندی عێراق سەلماندی كە توانا و نەرمییەكی بەرزی هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ سیاسەتە پاڵپشتەكانی حكومەت لە دابینكردنی توانای ناوازە بۆ سەپاندنی سەقامگیری بەسەر نرخەكان بە گشتی و ئەو نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دراوی بیانی بەتایبەتی كە پەیوەندییان بە نرخی هاوردەكردن لە كەلوپەل و خزمەتگوزارییەوە هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بە پشتبەستن بەوانەی پێشووتر گەیشتن و پاراستنی سەقامگیری لە ڕێگەی دوو سیاسەتەوە هات، یەكەمیان: لە لایەنی سیاسەتی دراوییەوە بە ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكی و نرخی ئاڵوگۆڕی ڕەسمی لەكاتی گواستنەوە و سنوورداركردنی مامەڵەكردن لەگەڵ دراوی بیانی لە ڕێگەی كەناڵە یاسایی و ڕێكارەكان و میكانیزمەكانی بانكی دیجیتاڵی.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەم كەناڵ و ڕێكارانە هەمووی تایبەتمەندن بە ئاشكراكردن و حوكمڕانی باڵا لە سەرانسەری سیستەمی دارایی و بانكی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا، ئەمە جگە لە گونجاندنی سیستەمی بانكی عێراقی لەگەڵ سەكۆی پابەندبوون و وردبینی پەیوەست بە گواستنەوەی دەرەكیی دراوی بیانی بە شێوەیەكی پیشەیی و یاسایی و خێرا بەبێ زیانگەیاندن بە ئازادی گواستنەوەی دەرەكی كە ئێستا لەگەڵ یاساكاندا یەكدەگرێتەوە و ڕێساكانی ڕێكخستنی نیشتمانی و نێودەوڵەتی كە لەلایەن سێ پاكێجی بانكی ناوەندی عێراقەوە نوێنەرایەتی دەكران.
     ئاماژەی بەوەشكرد : سەبارەت بە دووەمیشیان، ئەوە سیاسەتە گشتیەكانی حكومەتە و پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەنجومەنی وەزیران لە چەند ماوەی ڕابردوودا ڕێوشوێنی هەماهەنگی نەرم لە بوارەكانی گومرگی و باج و بازرگانیدا لە هاوسەنگدا گرتەبەر كە وردتر بوو دوای لابردنی ئاستەنگە بیرۆكراتییە میراتییەكان لە جوڵەی بازرگانی دەرەكیدا، كە سەقامگیری و نەرمییەكی بەرزی لە چالاكییەكانی جوڵەدا بەخشی بازرگانانی بچووك بۆ ئەوەی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی خۆیان لە هاوردەكردن لە دەرەوەی وڵاتەوە بە خۆیان، بەبێ زنجیرەی ناوەندكاران و دەسەڵاتە قۆرخكارییەكانی پێشوو بەكاربهێنن كە بازاڕ بە ناهاوسەنگییەكانی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا كەڵەكە بووە.
    لە هەمان كاتدا ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگی سیاسەتەكانی حكومەت كرد كە پاڵپشتی چینە هەژارەكان و داهاتە سنووردارەكان دەكەن، كە هەروەها وەرچەرخانێكی فراوانی بەخۆیەوە بینی بە فراوانكردنی بەشەخۆراك لە چەندایەتی و ڕێكوپێكی و توانا و فراوان بوون.