بەغداد/ INA
وەزارەتی بازرگانی ،کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بریکارەکانی دابەشکردنی بەشه خۆراکی مانگانە بە کارتی ئه لکترۆنی ڕاگه یاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات که لەماوەی ماوه شه ش مانگدایه دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە " ئەسیر غریری" وەزیری بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ڕایگەیاند: وەزارەت دەستیکردووە بە ڕاهێنان بە بریکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراک بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی، هاوکات جەخت لەسەر دابینکردنی هەموو ئامێرەکان و بابەتە لۆجستیکییەکان دەکاتەوە.
"غریری "ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی شەش مانگدا کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی جێبەجێدەکرێت.
راشیگەیاند : کە هەوڵدەدەن لە ماوەی کەمتر لەم ماوەیەدا جێبەجێی بکەن.
ڕوونیشیکردەوە "هیچ تێچووی ماددی لە پرۆسەی گۆڕینی کارتەکەدا نییە لە کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی.
ووتیشی"کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی چەندین سوودی لەخۆدەگرێت،کە گرنگترینیان کۆتایی هێانە بەکارکردن بە کاغەز لە دامەزراوەییەکاندا ، و ئاسانکردنی پرۆسەی زیادکردن یان گواستنەوەی هەر ئەندامێکی خێزانەکە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیەوە بەشێوەیەکی ئاسان ، کە کارتەکە هەمیشەیی دەبێت و پێویستی بە گۆڕین نییە.