بەغداد/ INA
فەرەنسا نزیکەی 400 هاوڵاتی خۆی و چەند وڵاتێکی دی لە سودانەوە گواستەوە ، لەرێگای چەندین گەشتی ئاسمانی لە نێوان خەرتوم و جیبۆتی،وەک ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی خستۆتەروو "کە ئەم گەشتە ڕێگەی بە گواستنەوەی 388 کەس داوە، لەنێویاندا هاوڵاتی فەرەنسی و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپاو کیشوەرەکانی ئەمریکا و ئاسیا.
هەروەک ئەو کەسانەی گواستراونەتەوە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیا و نەمسا و دانیمارک و فینلاند و یۆنان و هەنگاریا و بەریتانیا و سوید و سویسرا و باشووری ئەفریقا و بۆروندی و ئەسیوپیا و لێسۆتۆ و مەغریب و نامیبیا و نەیجەر و ئۆگاندا و ڕواندا، هەروەها ئەمریکا و کەنەدا و هیندستان و ژاپۆن و فلیپین.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەوەشکردەوە کە "هەموو دەزگاکانی دەوڵەت لە ئامادەباشیدا بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی دیکە لە زووترین کاتدا.
هەروەک داواشی لەهەردوو لایەنی شەڕکەر کرد کە شەڕ ڕابگرن و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆی سیاسی.