بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ،وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاند: کە لەم هەفتەیەدا چین و سەنگافورە مانۆڕی دەریایی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی رایگەیاند : کە هێزی دەریایی سوپای چین لە یەکەکانی یولین و هەروەها کەشتیی مینڕێژی تشیبی بەشدارن لەو مانۆڕانەی کە لە "کۆتایی مانگی نیسان تا سەرەتای مانگی ئایار" لە سەنگافورە بەڕێوەدەچن.
ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئەو مانۆڕانە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی مانۆڕەکە ئاشکرا بکەن.
پێشتر لە ساڵی 2021دا ، چین و سەنگافورە مانۆڕی دەریایییان لە باشووری دەریای چین ئەنجامداوە.