بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، وەزارەتى ناوخۆ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند: لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەکانیدا، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی لە رۆژانی جەژن"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، سەردانی قەزای تارمییەی کرد لە باکوری بەغدای پایتەخت، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی یاوەری وەزیری ناوخۆ بوون .
بەپێی بەیاننامەکەبێت "شەمەری " سەردانی بازاڕەکانی قەزای تارمیەی کرد و لەنزیکەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بینی و گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانیان گرت، هەروەک وەزیری ناوخۆ جەختیکردەوە لە پلانێکی پێداچوونەوە بە سیستەمی ئەمنی ،کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشکەوتنی بەرچاو تارمیە بەخۆیەوە دەبینێت.
هەر لە میانەی سەردانەکەیدا وەزیری ناوخۆ دووپاتی کردەوە کە بەم زوانە پێداویستییەکانی قەزای تارمیە لەڕووی خزمەتگوزاری ئەمنیەوە لە سەرجەم لایەنەکان دەبیندەکرێت لەوانەش،هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و رووبەرووبونەوەی تاوان و کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەم قەزایەدا.