وەزارەتی کار:ماوەی دە ساڵ دیاریدەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی پارە لە سەرپێچیکارانی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەشێوەی قیست

ناوخۆ
  • 24-04-2023, 12:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکارەکانی سەبارەت بە سزادانی سەرپێچیکارانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاشکراکرد.
     "نەجم عەقابی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەتی کار پێداچوونەوە بە بەشەکانی داتای خێزانە سودمەندەکانی تۆرەکە دەکات،بەجۆرێک کە بەشێکی زۆر لە شایستەکان بۆ ئەو کەسانە بڕوات کە پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "رێکارەکانی سەربارەت سەرپێچیکاران لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بریتییە لە وەرگرتنەوەی پارەکە بە تەواوی لەوانەی کە شایستە نەبوونە،سەبارەت بەو کەسانەی کە ناتوانن بە یەکجار ئەو بڕە پارەیە بدەنەوە ، ئەوا دەبێتبکەفیلەکی هەبێت، بۆ ئەوەی بڕە پارەکە بەشێوەی قیست بدەنەوە .
    هەروەک یاساکە ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە سەرپێچی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکەن بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پارەکانیان بە قیست بدەنەوە، ئەگەر پارەکان زۆر بوون.
    پێشتر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندبوو، کە ١٦٣ هەزار سەرپێچیکار لەوانەی شایستە نین لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا دەستنیشانکراوە .