بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما، لە سبەی سێ شەممەوە بەرز بێتەوە .
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە "بۆ سبەی سێشەممە،ڕەوشی کەش و هەوای وڵات، ئاسمان روون دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست و باشوور،سەبارەت بە پلەکانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست و باکورو باشور چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە بەبەراوەرد بەرۆژانی پێشوو.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەکرد"ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ڕوون دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک،پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
سەبارەت بە رەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنج شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان ساماڵ و ڕوون دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک لە چاو ڕۆژانی پێشوو بەرزدەبێتەوە لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکور، کە نزیک دەبێتەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و بەشی باشووری وڵات.
رەوشی کەش وهەوی وڵاتیش بۆ هەینی داهاتوو ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.