هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەیادی بۆمبارانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێکی بڵاو کردوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوەە،له یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت