بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕێککەوتنێکی بۆ دروستکردنی 3 بەنداو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، هاوکات قەبارەی عەمبارکردنی ئاوی لە بەنداوەکانی عێراق دیاریکرد.
"خالد شمال" وتەبێژی وەزارەتە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو بەنداوانەی کە "، عەون زیاب " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، لەگەڵ وەفدی حکومەتی کوردستان ، کە بەم دواییانەدا سەردانی بەغدایان کردووە، گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵی بریتین لە سێ بەنداو،کە بریتین لە بەنداوەکانی "دلگا" و "مەنداوە" و"باکرمان"
راشیگەیاند "کە توانای عەمبارکردنی ئێستا لە بەنداوەکانی عێراق 9 ملیار مەتر سێجا تێدەپەڕێت، و وەزارەت پلانی بۆ وەرزی هاوین بە پلەی یەکەم تیشک دەخاتە سەر دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری.
ئاماژەی بەوەشکرد"ئەگەر عەمبارکردنی زیادە لەبەردەستدا بێت، ئەوا دەتوانرێت سەوزەی زیاتر بچێنرێت.