بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکراکرد کەخۆی لە داڕشتنی ستراتیژیەتی گەشەپێدان بۆ ساڵی 2030 دەبینێتەوە، هاوکات ئاماژە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی تەندروستی لە هەموو ناوچەکانی عێراق دەکات.
"حەسناوی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەت لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێککەوتووە بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتێکی تەندروستی بەهێز لە عێراق تا ساڵی 2030 بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
راشیگەیاند:کە وەزارەت سیستەم و بەرنامەی تەندروستی تایبەتی بە خۆی هەیە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک دەزگایەکی ڕاوێژکاری رۆڵی هەیە.
ووتیشی" نیازی جدی هەیە بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی تەندروستی لە هەموو ناوچەکانی عێراق بەمیکانزمی نوێ وەزارەت .
پێشتر نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق دووپاتی کردەوە کە ڕێکخراوەکە پلانێکی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەیە کە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە روو : کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵی بە دیجیتاڵکردنی سەرجەم داتاکانی کەرتی تەندروستیدان، کە ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەم بوارەدا بڕیوە ، بۆ گەیشتن بە ئاسایشی تەندروستی لەوڵات