بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، لە چەند ڕێنماییەکیدا بۆ سەرکردە ئەمنییەکان، داوای لێکردن پابەندبن بە ئەرک و دیسیپلینی بەرز لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایداهاتووە "ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، بەبۆنەی جەژنەوە پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرکردە لە هێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، و دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی،و حەشدی شەعبی، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو "کە "سودانی" پیرۆزبایی جەژنی ئاراستەی ئامادەبووان و خانەوادەکانیان کرد،ستایشی پاڵەوانیەتەکانی کردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوان و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە جێگای مەترسین لەسەر ئاسایشی وڵات.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی ئاڕاستەی سەرکردە ئەمنییەکان کرد کە هەموو هەوڵێکیان بۆ بەرقرارکردنی ئاسایشی عێراق بخەنەگەڕ،هاوکات داواشی لێکردن کە پابەندبن بە پیشەیی بون و دیسیپلینی بەرز لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات.